لەمیانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پارێزگاری نەینەوا.. مەندەلاوی چارەسەری حاڵەتە مەترسیدارەكانی روداوەكەی حەمدانیە لە ئەستۆ دەگرێت لەڕێی دابینكردنی فرۆكەیەكی تایبەت بۆ گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, دوو پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ بەرێز (ساڵح حەسناوی), وەزیری تەندروستی و بەڕێز (نەجم جبوری), پارێزگاری نەینەوا ئەنجامدا, بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی بریندارانی روداوی ئاگركەوتنەوەكە, لە یەكێك لە هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە.
مەندەلاوی, لەمیانی پەیوەندییە تەلەفونیەكەدا, ئامادەیی دەربڕی گواستنەوەی حاڵەتە مەترسیدارەكانی بریندارانی كارەساتەكە حەمدانیە لە ئەستۆبگرێت, لەڕێی دابینكردنی فرۆكەیەكی تایبەت بۆ دەرەوەی وڵات, لەگەڵ لە ئەستۆ گرتنی تێچوی گەشت و تەواوی چارەسەكردنیشیان, هەروەها لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی, بەدواچونیشی كرد بۆ پێداویستیەكان و پێشكەشەكردنی چاودێری گونجاو بۆ بریندارانی روداوەكە.
جێگری یەكەم, داواشی لەحكومەت كرد لێكۆڵینەوەی بەپەلە ئەنجامدات, بۆ ئاشكراكردنی وردەكاری ئەو كارەساتە خەمناكە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/٢٧