لەمیانی سەردانیكردنی بۆ دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی.. مەندەلاوی جەخت لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەی گەندەڵییە گەورەكان دەكاتەوە كە رای گشتی سەرقاڵكردووە بۆ پتەوكردنی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوە فەرمییەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوار شەممە, سەردانی بارەگای دەستەی دەستپاكی فیدڕالی كردو چاویكەت بە دادوەر حەیدەر حەنون, سەرۆكی دەستەكەو كادێرانی پێشكەوتوو, بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك لە دۆسیەو پرسە گرنگەكان.
مەندەلاوی, ستایشی هەوڵەكانی دەستەی دەستپاكی كرد, لە بەدواداچونی دۆسیەی گەندەڵییە گەورەكان و ئەو پارانەی كە لەو پرۆسەیەوە بەدەستهاتونەتەوە لەناوەو دەرەوەی عێراق, پێداگریشیكرد لەسەر گرنگی یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیە گرنگانەی رایگشتی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە, بە زووترین كات.
جێگری یەكەم, جەختیكرد لەسەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی, لەبواری راوەدونانی گەندەڵكاران و داواكراوان و گێڕانەوە پارەكان.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٨/٩