لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی.. مەندەلاوی پێداگری لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاودێریكردنی (پێشوەختە) دەكاتەوە بۆ قەلاچۆكردنی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پێشوازیكرد لە بەڕێز,عەمار سوبحی مەشهەدانی, سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی, بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك لە دۆسیەو یاساكان, كە پەیوەستن بە كاری دیوانەكە, لەگەڵ رێگەچارەكانی چالاككردنی رۆڵی چاودێری, لە قۆناغی ئێستاو داهاتوودا.

مەندەلاوی, پێداگیركرد لەسەر پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی چاودێری پێشوەختە, بۆ قەلاچۆكردنی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی و پارێزگاریكردن لە ماڵی گشتی و, بەدواداچون بۆ رێوشوێنە گیراوەبەرەكان لەلایەن لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە(50) بۆ ساڵی (2019) سەبارەت بە گێڕانەوە موڵكە دەستدرێژیكراوەسەرەكانی دەوڵەت لە بەغداد و پارێزگاكان.

جێگری یەكەم, دواشیكرد ژمێرەی كۆتایی ساڵەكانی پێشوو تەواوبكرێت و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنە پەیوەندارەكان بكرێت, بۆ بەدیهێنانی تەواوكاری لەبواری چاودێری, بەوشێوەیەك بەشداربێت لە لێدان لەگەندەڵی و پاراستنی خێروبێرەكانی گەل.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٨/٢١