لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەوێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەک شەممە، چاویکەوت بە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە تەواوکاری کاری نێوان سەرجەم دەسەڵاتەکانی وڵات کرایەوە، لەگەڵ بایەخی پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەرنامەی حکومەت، بەجۆرێک سودی گشتی بەدیبهێنێت.

هەر لە دیدارەکەدا، باس لە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی گشتی فیدڕاڵی 2024 کرا، لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەگەڵ پێویستی پەلەکردن لە پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران، تابتوانێت پێداویستیە بنەڕەتیەکانی هاوڵاتیان دابین کات و پشتوانیش بێت بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان، کە لە بەرنامەی حکومەتدا پەسەندکراوە.

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٥/١٩