لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیەکانی عێراق و جیهان دەکات بەبۆنەی جەژنی دروستبوون “برۆنایا

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیەکانی عێراق و جیهان کرد، بەبۆنەی جەژنی دروستبون “برۆنایا”و ستایشی بەشداریەکانی ئەو پێکهاتە رەسەنەو دڵسۆزیانی کرد، لەگەڵ پێکهاتەکانی تری هاوبەش لە نیشتمان، لەپێناو بنیادنانی عێراقی بەهێزو گەشەسەندو.

مەندەلاوی، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: خۆشحاڵین بە پێشکەشکردنی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی، لەبرا سابیئە مەندائیەکانمان لە عێراق و جیهان، بەبۆنەی ئاهەنگێڕانیان بە جەژنی دروستبون “برۆنایا”، هیواشی خواستووە خودای گەورە بەخێرو بەرەکەت و خۆشی گێڕابێتیەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بۆنەو جەژنانە، بەدرێژایی مێژوو گیانی پێکەوەژیان و خۆشەویستی لەنێو عێراقیەکان بەرجەستەکردووە، بەجیاوازی پێکهاتەکانیانەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٣/١٤