لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا پلان و دیدی وەزارەت و داڕشتنی ئەو یاسایانەی پێویستی پێیەتی تاوتوێ دەکات
بەرێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەک شەممە، لە نوسینگەکەی، پێشوازیکرد لە دکتۆر نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کادێرانی پێشکەتوی وەزارەتەکە، بە ئامادەبونی سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان و، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی پلان و دیدی وەزارەت و پێویستیەکانی کرا لەو یاسایانەی، رۆڵی بەهێزدەکات و کارەکانی ئاسان دەکات، وێڕای تاوتوێکردنی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٠) بۆ ساڵی ١٩٨٨و، ئەگەری زیادکردنی هەندێک بڕگە بۆی، بەجۆرێک کاری وەزارەت و دامەزراوەکانی رێکبخات و بەرەوپێشیان بەرێت و، لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی و هونەری رێبکات.
نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/٢٨