لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی تورکی گەورە دۆسیەکانی ئاسایش و ئاو و رێگای گەشەپێدان تاوتوێدەکات
بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی پەرلەمانیی یاوەری، رۆژی چوارشەممە، چاویکەوت بە بەڕێز نوعمان کورتولموش، سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی تورکی گەورە.
لە دیدارەکەدا، قسە لەبارەی رۆڵ و پێگەی عێراق كرا لەسەر ئاستی دیپلۆماسی, لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە, لەگەڵ بایەخی ستراتیجی پێگەی جوگرافی عێراق و, پەلەكردن لە تەواوكردنی هەنگاوەكانی چالاككردنی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان و ئەوەی بەدیدەهێنێت, لە پێشكەوتنی ئابوری و دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورە بۆ هەردوو وڵات و ناوچەكە.
وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك دۆسیە, لەسەروشیانەوە ئاو و ئاسایش, مەندەلاوی جەختیكرد, سنورەكان بوونەتە ئاڵنگاریەكی گەورە, دەزگا ئەمنیەكان گرنگی دەدەن بە پتەوكردن و پاراستنی ئاسایش لەسەر سنورەكان, بە گرنگیشی زانی, پرسی ئاو چارەسەر بكرێت, بەوپێیەی پەیوەستە بە ژیان و قوتی گەل, بە رێگایەك زامنی پشكێكی داپەروەرو تەواوبكات بۆ عێراقیەكان.
هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد, لەگەڵ دوژمنكاری زایۆنیزم لەسەر گەلی فەلەستین , مەندەلاوی ئەوەی لە غەززە روودەدات بە كۆمەڵكوژی ناوبرد.
لای خۆیەوە, بەرێز نوعمان كورتولموش رایگەیاند: توركیا یەكێتی خاكی عێراق بە بنەمای سەقامگیری لەناوچەكە دەزانێت, ئاماژەشیكرد بەسەردانە نزیكەكەی سەرۆكی توركیا بۆ عێراق, كە واژوكردنی رێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتی گرنگ لەخۆدەگرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/١٧