لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی ئێران دەکات بە شەهیدبونی سەرۆکەکەی و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئێران لە روداوی فڕۆکەکە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی لە بەڕێز عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران و سەرکردایەتی و گەلی ئێران کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی و بەڕێز حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان، وەزیری دەرەوەو، ژمارەیەک لە گەورە بەپرسانی ئێران، کە هاوەڵیان بوون.

مەندەلاوی، رۆژی دووشەممە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: شەهیدبوونی سەرۆکی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، ئازاری بە دڵی هەموو مسوڵمانان گەیاند، گەلی عێراق بەشداری برایانی دەکات لە کۆماری ئیسلامی لەخەم و پەژارەیان بەم کارەساتە، جەختیشکرد، ئێران توانای تێپەڕاندنی ئەم ساتەوەختە سەختەی هەیە بە بڕواو خۆراگڕی و یەکگرتوویی سەرکردایەتی و گەلەکەی.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەکرد: ناوچەکە هێڵێکی میانڕەویی لە دەستدا، کە رەئیسی و عەبدوللاهیان نوێنەرایەتیان دەکرد، هەڵویستە شەرەفمەندانەکانیشیانی لەگەڵ عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردوو بیرهێنایەوە، لەگەڵ پشتیوانیان بۆ کێشەی فەلەستین و گەل و بەرهەڵستکارانی غەزرەو تەواوی ئازادیخوازان لە جیهان، لە خودای گەورە داواکاربوو بیانخاتە بەهەشتی بەرینی خۆی و سەبرو ئارامیش ببەخشێت بە گەلی ئێران و مسوڵمانان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٥/٢٠