الأحد, مارس 23, 2025
جێگری‌ یه‌كه‌مسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی دەکات بۆ کۆچی دوایی شێخ موسەننا ئال حاتەم و جەخت دەکات لەوەی رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە کۆمەڵگادا

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی خۆی پێشکەشکرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشوو شێخ موسەننا ئال حاتەم، ئەمیری بەنی حەسەن لە عێراق و جیهانی عەرەبی و، یەکێک لە دیارترین سەرکردەی خێڵەکان، کە رۆڵێکی دیاری هەبووە لەسەر ئاستی کۆمەڵگا لە عێراق.

مەندەلاوی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە بیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە دڵێکی باوەردار بە قەزاو قەدەری خودای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ موسەننا ئال حاتەمان پێگەیشت، خودا لێی خۆشبێت، سەرەخۆشی لە رۆڵەکانی ئەو خێڵە دێرینەو کەسوکارو خۆشەویستانی دەکەین، لەخودای گەورە داواکارین لە بیخاتە بەهەشتی بەرینی خۆی و، سەبرو ئارامیش بە خانەوادەو کەسوکارو خۆشەویستانی ببەخشێت.

 

انا لله وانا اليه راجعون..

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٥/١٦