جێگری‌ یه‌كه‌مسه‌رۆكایه‌تی‌مثبت

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان وەبیردەهێنێتەوەو داوای یەکخستنی هەوڵەکان دەکات بۆ بنیادنانی عێراقێک دیکتاتۆریەت رەتبکاتەوەو دۆستی ئاشتیبێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی وەبیرهێنایەوەو، جەختیکرد، ئەو تاوانە قێزەونانەی رژێمی لەناچوو دەرهەق بە عێراقیەکان ئەنجامیدا، بێوێنە بوو لەجیهان بە درێژایی مێژوو، کە خوێناوی رژێمی بەعسی سەدامی ئاشکراکردو، قەبارەی نەهامەتی گەلەکەمانی بۆ زیاتر لە سێ دەیەیەی تاریک، رونکردەوە.

مەندەلاوی، رۆژی پێنج شەممە، لە بەیاننامەیەکدا داوایکرد، هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ بنیادنانی عێراقێک، دیکتاتۆریەت و خوێنڕشتن رەتبکاتەوەو، دۆستی ئاشتی و ئازادی و بنیادنان و پێشکەوتن بێت، هاوکات داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بۆ بەردەوامبون لە پرۆسەی گەڕان بەدوای گۆڕەکاندا، وەک بەڵگەی یەکلاکەرەوە بۆ پرۆسەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵ و، زیندوراگرتنی قوربانیەکان و ئاشناکردنیان بە نەوەکانی داهاتوو.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٥/١٦