لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای پشتیوانیکردن و سەپەرشتیکردنی بەهرەمەندان و سەرکەوتووەکان و پێشخستنی تواناکانی مێشکیان دەکات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی پێنج شەممە، لە نوسینگەکەی، پێشوازیکرد لە ئەندامانی ناوەندی داهێنان لە عێراق و، ئەو قوتابیانەی کە پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، لە پاڵەوانێتی کۆکردنەوەی ژمارە بەشێوەکی خێرا لەڕێی مێشکەوە، کە لەهیندستان بەڕێوەچوو.

مەندەلاوی، پیرۆزبایی لە ناوەندی داهێنان و قوتابیە یەکەمەکان کرد، بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەستیانهێناوە لەو پاڵەوانتیە نێودەوڵەتیەی لە هیند بەڕێوەچوو، کە ناوی عێراقیان بەرزکردەوە لەو نێوەندە زانستیە، داواشیکرد، پشتیوانی و سەرپەرشتی بەهرەمەندان بکرێت و، پرۆگرامەکانی داهێنان و راهێنان چڕبکرێتەوە، بۆ پێشخستنی توانا مێشکیەکانی منداڵان، وێڕای گرنگیدانی زیاتر بە قوتابیانی قوتابخانە، بەهرەمەندو سەرکەوتووەکان.

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٥/٩