لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە پێكهاتەی ئێزدی دەكات بەبۆنەی هاتنی جەژنی (چوارشەممەی سور)و سەری ساڵی ئێزدی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بە پێكهاتەی ئێزدی كرد, بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدی و هاتنی جەژنی چوارشەممەی سور, هیوای خواست خوای گەورە بەخێرو خۆشی بۆ ئەوان و تەواوی عێراقیەكان هێنابێت.

مەندەلاوی ئەمڕۆ چوارشەممە, جەخیتكرد لە پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران, بۆ داڕشتنی ئەو یاسایانەی ماف و دادپەروەری بۆ تەواوی پێكهاتەكانی گەل دەستەبەردەكات, دواشیكرد هەوڵەكان یەكبخرێن, لەپێناو كۆتایهێنان بە دۆسەیی ئاوارەكان و گێڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و, گێڕانەوەی فڕێندراوە ئێزدیەكان و, بایەخدان بەو پێكهاتە رەسەنە, كە نەهامەتی بینیوەو قوربانی داوە لەپێناو عێراق.

 

نوسینگەی راگەیاندن

لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/١٧