لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە فەرمانبەران دەكات بە هەمواركردنی یاسای راژەی ژمارە 25ی ساڵی 1960
لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە فەرمانبەران دەكات بە هەمواركردنی یاسای راژەی ژمارە 25ی ساڵی 1960
بەرێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پیرۆزبایی لە توێژی فەرمانبەران كرد, بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری بیست و یەكەمینی یاسای راژەی ژمارە (25)ی ساڵی 1960, جەختیشیكرد لە بایەخی ئەو یاسایە لە چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرو دەستبەكاربونی لە پلەی باڵاتر, وێڕای جێگیركردنی دەقی روون لەبارەی وەزیفە تایبەتەكان.
مەندەلاوی, لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی دانیشتنی رۆژی چوارشەممە, كە دەنگ لەسەر یاسای راژە درا, رایگەیاند: ئامانجی هەموارە تازەكە شیاندنی نێوان ناونیشانە وەزیفیەكان و لێهاتوویی زانستی فەرمانبەرانە, لەڕێی زیادكردنی ناونیشانی وەزیفی نوێ, وێڕای زامنكردنی مافەكانی فەرمانبەران لە بەرزكردنەوەی لە هەمان پلەی وەزیفی, تا دەگاتە ئەو پلەیەی بەپێی یاسا شایستەیەتی.
لەبری سەرۆكی ئەنجومەن جەختیكرد, سەرۆكایەتی پەرلەمان پەرۆشە لە بەجێگەیاندنی ئەو هەموارە بەزووترین كات, بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی دەوڵەت لە پسپۆڕییە جیاوازەكان, هەوڵەكانی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی و لیژنەكانی تریشی بەرزنرخاند, بۆ رۆڵی گەورەیان لە پێگەیاندنی پرۆژە یاسای هەمواری بیست و یەكەمینی, یاسای راژەی ژمارە (25)ی ساڵی 1960.
نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٧/٢٤