لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە حەوزەی زانستی و جیهانی ئیسلامی دەكات بۆ كۆچی دوایی عەلامە شێخ عەلی ئەلكورانی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەرەخۆشی خۆی پێشكەش بە حەوزەی زانستی و جیهانی ئیسلامی كرد, بە بۆنەی كۆچی دوایی سەماحەنی ئایەتوڵا شێخ عەلی ئەلكورانی (خودا لێی خۆشبێت).

مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا رۆژی یەك شەممە رایگەیاند: بە دڵێكی بڕوادار بە قەزاو قەدەری خودای گەورە, هەواڵی كۆچی دوایی عەلامە شێخ عەلی ئەلكورانی_مان پێگەیشت, ئەو زانایانەی تەمەنی خۆی بەخشی لەپێناو زانستەكانی ئالی بەیت(سڵاویان لێبێت) و ناساندنی كلتوری مەهدی و سەدەی دەركەوتن, لە خودای گەورە داواكارین رەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا بڕژێنێت و, بیخاتە بەهەشتی بەرینی خۆی و, سەبرو ئارامیش بدات بە خانەوادەو كەسوكارو تەواوی مسوڵمانان.

انا لله وانا الیه راجعون

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٥/١٩