لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەكات یاسای پشووە فەرمیەكان ئامانجی بایەخدانە بە بۆنە پەیوەستەكان بە ژیان و هەست و سۆزی عێراقیەكان
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەخیتكرد, پرۆژە یاسای پشووە فەرمیەكان كە پەرلەمان دەنگی لەسەردا, ئامانجی بایەخدانە بە بۆنە پەیوەستەكان بەژیان و هەست و سۆزی گەلی عێراق و رێكخستنی پشووە فەرمیەكان لەوڵات, رونیشكردەوە, یاساكە گشتگیرە بۆ هەموو پشوو و بۆنەو جەژنەكان.
مەندەلاوی, لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی دانیشتنی ژمارە(26)ی ئەنجومەن رایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بایەخێكی تایبەتی داوە بە پرۆژە یاسای پشووە فەرمیەكان, پەرۆش بووە بۆ ئەوەی رۆژی (18)ی زیلحەجە بكاتە پشووی فەرمی, ئەوەش بەهۆی سیمبولی رۆژی غەدیر لای زۆرینەی عێراقیەكان, بۆ ئەو پێگە مەزنەی پێشەوای مسوڵمانان هەیەتی لای گەلە موسڵمانەكەمان.
لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پیرۆزبایی لەسەرجەم عێراقیەكان كرد بە پەسەندكردنی یاساكە, كە جەژن و بۆنەی سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگا لەخۆدەگرێت, سوپاسی لیژنەكانی پەرلەمانیشی كرد لە پێگەیاندنی یاساكەو, ئەو پەرلەمانتارانەشی دەنگیان بە یاساكەدا.
نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٥/٢٢