لیژنەی یاسایی چاویدەکەوێت بە نوێنەری پێکھاتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنە،ئەمڕۆ چوارشەممە چاویکەوت بە ژمارەیەک پەرلەمانتار کە نوێنەرایەتی پێکھاتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.
سەرۆکی لیژنە گوێبیستی ئەو تێبینی و پێشنیارە پێشکەشکراوانە بوو لەلایەن پەرلەمانتارانەوە سەبارەت بەپێشنیازە یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨.
سەرۆکی لیژنەکە دووپاتی کردەوە کە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ووردی دیراسەی ئەو پێشنیارو تێبینیانە دەکات کەلەلایەن پەرلەمانتارانی نوێنەری پێکھاتەکانەوە پێشکەش دەکرێن، لەپێناو بەدیھاتنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە لە ھەڵبژاردنەکاندا کە خواستی پێکھاتە جیاجیاکانی گەلی عێراق بەدیبھێنێت .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٣/٢٠٢٣