لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری لیژنەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕهوی دەکات
لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ دووشەممە، میوانداری لیژنەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕهوی کە دەبێتە ھۆکاری تیرۆر کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی مزھر مەعموری ڕاوێژکاری یاریدەدەر بۆ کاروباری ئەمینداریهتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕهوی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندڕهوی.
شاندی سەردانیکەر ئامانجەکان و پرۆژەی لیژنەی نیشتمانی و ئەو دیدگاو پێشنیارانەی کەوا سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندڕهوی پێشکەشکەش کراون خستەڕوو.
له لای خۆیەوە لیژنەی یاسایی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو پێشنیارانەی کە پێشکەشکراون سەبارەت بەو ڕەشنووسەی پێشکەشکراوەو پشتیوانی یاسایی بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە ڕووبەڕووی توندڕهوی دەبێتەوە دابین دهكات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢