لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نیشتمانی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە،لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا ھەندێك یاسای پەیوەندیدار بە وەبەرھێنان و یاسای ناوبژیوانیی و بابەتی پابەندبوون بە نێوەندگیریەوە تاوتوێکرا.
لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەشکرد کە دیدگایەک لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا ھەیە بەو ئاراستەیەی کە سەرجەم یاساکانی پەیوەست بە وەبەرھێنان لە چوارچێوەی یاسایەکی یەکگرتوودا ڕێکبخرێتەوە، بەجۆرێک سەرجەم کەرتەکان لەخۆ بگرێت، بێجگە لە کەرتی نەوت لەگەڵ کەرتی بانکەکان.
لەسەر ھەمان تەوەر و لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو سکاڵایانە کرا کە بۆ لیژنەکە نێردراوە سەبارەت بە کاری دەستەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکاندا.
ئەنجومەنــی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٧/٢٤