لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری دەکات

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، میوانداری بەڕێز باسم بەدری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری و کادرە پێشکەوتووەکانی دەستەکەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە سەر ئەو ماددەو بڕگانەی ناو یاساکەکرا کەوا ھەموار دەکرێنەوە.
پاشان لیژنەکە گوێی بۆ ئەو ھەموارکردنانە گرت کە لەلایەن بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی و دەستەی لێپرسینەوە پێشکەشکران.
هه‌ر لە دیدارەکەدا جەختكرایه‌وه‌ لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و پێشکەشکردنی پێشنیارەکان، بۆ پێگەیشتنی دیدگاکان سەبارەت بە ھەموارکردنە پێشنیازکراوەکان، ئەوەش لە پێناو بەدیھاتنی ئامانج و ئه‌و مەبەسته‌ی‌ كه‌ له‌ پشت ھەموارکردنی یاساکەدایه‌.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤