لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری دەکات

لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە، میوانداری دکتۆر باسم بەدری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری و شاندی یاوەری کرد.
لەدەستپێکی دیدارەکەدا سەرۆکی لیژنەی یاسایی ڕوونیکردەوە کە ئامانج لە میواندارییەکە ئاگاداربوونە لە میکانیزم و ڕێکارەکانی دەستەکە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆسییەی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
لای خۆیەوە شاندی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری ئەو میکانیزمانەی خستەڕوو کە لە کارکردندا دەیگرنه‌بەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ( ٦٢٥٢) دۆسیەی کاندیدەکانی بەدەست گەیشتووە، بەسێ قۆناغ بە نزیکی و دەستی بەکارەکان کردووە لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا لە یاسای دەستەدا.
پاشان ئەو ھۆکارانەیان ڕوونکردەوە کە بەشێک لە کاندیدەکان لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا ڕێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری نەیگرتونەوەتەوە، بەڵام لەم ھەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕێکارەکان دەیانگرێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١١/٢١