لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی ئافرەتی پەرلەماندا تاوتوێی ھەموارکردنی یاسای باری کەسێتێ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە،کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش بەڕێوەچوو لەنێوان لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، وە لیژنەی ئافرەت و خێزان و منداڵ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار دونیا شەمەری و ئامادەبوونی ئەندامان.
لەدەستپێکی دیدارەکەدا ھەردوو لیژنەکە دووپاتیان کردەوە کەوا یاسای باری کەسێتی لەزۆر لە بڕگەکانیدا پێویستی بە ھەموارکردن ھەیە و پێویستە کار بۆ ھەموارکردنی بکرێت.
لەسەر ھەمان تەوەر و لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری نوێی یاساکە، ھەروەھا ئاماژەیان بە پێویستی دەستنیشانکردنی ئەو لیژنە سەرەکییە کرد کەوا پەیوەندیدار دەبێت لە ھەموار کردنەکەدا لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە، بەر لەوەی دەست بە ڕێوشوێنە یاساییەکانی ھەموار کردنی یاسای باری کەسێتێ بکرێت.
ئەنجومەنــی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٧/٢٤