لیژنەی یاسایی میوانداری نوێنەرانی توێژی موختارەکان دەکات
لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنە،ئەمڕۆ چوارشەممە، میوانداری نوێنەرانی توێژی موختارەکانی کرد بەئامادەبوونی پەرلەمانتار دوعا عەقابی.
سەرۆکی لیژنە گوێبیستی ئەو کێشەو لەمپەرانە بوو کە ڕووبەڕووی کاری موختارەکان دەبێتەوە.
نوێنەرانی چینی موختارەکان داوای پاڵپشتی لیژنەی یاساییان کرد بۆ ھەڵگرتنی ئەو نا دادپەروەریەی کە بەرامبەر ئەو چینە گرنگە کراوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی یاسایی جەختی لە گرنگی ئەو ئەرکانە کردەوە کە موختارەکان لەناوچەکانی خۆیان ئەنجامی دەدەن، ھەروەھا پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرە کاریگەرەکان بۆ ڕێکخستنی کارەکانیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٣/٢٠٢٣