لیژنەی یاسایی میوانداری دەستەی سکاڵای موڵکدارێتی دەکات
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی کرد، کە تیایدا میوانداری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی سکاڵای موڵکدارێتی کرا.
لە دیدارەکەدا کارەکانی دەستەکە لە ڕابردوودا و ڕێژەی تەواوبوونی سکاڵای ھاوڵاتیان خرایەڕوو و تیش خرایهسهر هۆكاری ڕاوەستانی کارەکانی دەستەکە لەبەرواری ٢٠١١/٦/٣٠ ، ھەروەھا ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران لەو ماوەیەدا بریتیبوو لە هەموارکردنەوەی یاسای دەستەکەو درێژکردنەوەی کارەکانی.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی سکاڵای موڵکدارێتی ڕوونیکردەوە کەوا ئەو مامەڵانەی کە بۆ دەستەکە نێردراون تاوەکو کۆتایھاتنی کارەکانیان لە ٢٠١١ سەرجەمیان لەلایەن دەستەوە یەکلایی کراوەتەوە، سەبارەت بە بابەتی دانەوەی بڕەپارەی ھاوڵاتیان و ئەو دواکەوتنەی کە ڕوویداوە ھۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی بەھۆی کەمی بڕەپارەی تەرخانکراو.
لیژنەی یاسایی لای خۆیەوە ئاشکراشیکرد کەوا کار دەکات لەسەر ھەموارکردنەوەی ھەندێک لە بڕگەکانی یاسای دەستەو درێژکردنەوەی کارەکانی، ھەروەھا چارەسەرکردنی ھەندێک تێبینی لەسەر یاساکەی پێشوو، لە پێناو دەستەبەرکردنی زیاتر خێراکردن و کارئاسانی لە ڕێکارەکان بۆ ھاوڵاتیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١