لیژنەی یاسایی تاوتوێی یاسای ھاریکاری یاسایی دەکات
لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەست، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە بەرنامەی کارەکەیدا ھاتبوو.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ڕێکەوتن كرا لە سەر ناردنی پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای سزادان ژمارە (١١١) ی ساڵی ١٩٦٩ و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مادە ھۆشبەرەکان ژمارە (٥٠) ی ساڵی ٢٠١٧ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەن، تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
ھەروەھا لیژنەکە گفتوگۆی کرد لەسەر ماددەو بڕگاکانی پرۆژە یاسای ھاریکاری یاسایی و ئەو پێشنیارانەش کە لهلایەن بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەوە کە سەبارەت بە یاساکە پێشکەشیان کرد.
لە بەشێکی تری دیدارەکە لیژنەکە بڕیاریدا کە میوانداری وەزیری داد بکات بە مەبەستی ھەڵوەستە لەسەرکردنی ئەو لایەنە نەرێنیانەی کە لیژنەکە لە ئەنجامی سەردانی ژمارەیەک لە گرتوخانەکان دەستنیشانی کردووە، ههروهها میوانداریکردنی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیهی دیاریکردنی سنوور لەگەڵ وڵاتی کوەیت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢