لیژنەی یاسایی تاوتوێی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەممە، حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی کۆبونەوەیه‌كی لیژنه‌ی یاسایی كرد بە ئامادەبونی ئەندامه‌كانی به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەو په‌یوه‌ندی دروستكردن لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا.

له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌م ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ داڕشتنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی بكرێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی تری جێبه‌جێكردن به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ تۆكمه‌ بكرێت.

لەلایەکی تره‌وه‌ لیژنەکە تاوتوێی ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ كاریدایه‌، له‌وانه‌ش چه‌ند یاسا پێشنیاركراوێك هه‌یه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م، كه‌ له‌ ناویاندا هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژماره‌ 581ی ساڵی 1981ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاری ژماره‌ 218ی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ساڵی 2002 له‌گه‌ڵ یاسای سێیه‌مین هه‌مواركراوی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی ئۆپراسیۆنه‌كانی جه‌نگ و هه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ساڵی 2009.

فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/5/17