لیژنەی یاسایی تاوتوێی ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەکات

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ شەممە کۆبونەوەیەکی بەست، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە بەرنامەی کارەکەیدا ھاتووە.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا لیژنە گفتوگۆیکرد لەسەر پرۆژە یاسای ھەمواری دووەمی یاسای بیمە لەسەر بەرپرسیارێتی کەسی، بۆ کارمەندانی فەرمانگە حکومیەکان و کەرتی گشتی ژمارە ٤٧ ی ساڵی ١٩٩٠.
لیژنەکە بڕیاریدا میوانداری لایەنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکان بکات، بە مەبەستی پێگەیشتنی دیدگاو پێشنیازەکان سەبارەت بە یاساکە.
ھەروەھا لیژنەکە بڕیاریدا بەردەوام بێت له‌ تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای ماوەی وەرگرتنی داواکارییەکانیدا، کە لە یاسای ژمارە ١٣ ی ساڵی ٢٠١٦ ی ھەموارکردنی یەکەمی خاوەندارێتی بەڵگەنامەکان کە ھەڵگری ناوی خوازراون بۆ ئاوارەو کۆچبەران ژمارە ٧٩ ی ساڵی ٢٠١٢ ھاتووە، ھەروەھا میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی پێگەیاندنی یاساکە.
لە سەر ھەمان تەوەر لیژنەکە تاوتوێی ھەریەک لە پرۆژە یاساکانی ھەمواری یەکەمی یاسای دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گواستراوەو نەگواستراوەی سەرانی ڕژێمی پێشوو ژمارە ٧٢ ی ساڵی ٢٠١٧ و ھەمواری یەکەمی یاسای مەدالیای ڕێزلێنان ژمارە ١٥ ی ساڵی ٢٠١٢ی کرد، له‌گه‌ڵ ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە ھەردوو یاساکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆیان لە دانیشتنەکانی داھاتووی ئەنجومەن.
لە بەردەوامی گفتوگۆکاندا لیژنەکە تاوتوێی پرۆژە یاسای ھەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە ٢٧ ی ساڵی ٢٠١٦ ی کرد، بڕیاریشیدا کەوا ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بکات، تاوەکو بخرێتە ناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەنەوە بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/٩