لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمان سەردانی بینای پارێزگای موسەننا دەکات
لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٧ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد یەساری جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتاران کوردۆ عومەرو شێخ ئەحمەد صەلال بەدری، سەردانی بینای پارێزگای موسەننای کرد، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگاکە ھەریەک لە پەرلەمانتاران باسم خەزعەل خەشان و موحەمەد ڕەسوڵ ڕومەیسی و موحەمەد زیادی و بەیاوەری ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەو سکرتێری لیژنەکە.
لە میانی سەردانەکەدا لە گەڵ بەڕێز ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەنناو ھەندێ لە سەرۆکی فەرمانگەکانی پارێزگاکەو قایمقامی قەزای بوسیەو بەڕێوەبەری ناحیەی کەرامە کۆبوویهوه.
لیژنەکە پرسیاری دەربارەی پرۆژەکان و ئەو خزمەتگوزاریانەی کەوا پێشکەشکراون كرد، ھەروەھا گوێی بۆ وتەو زانیاریەکانیش گرت سەبارەت بەکارەکانیان کە لەلایەن پارێزگارو ئامادەبووانەوە پێشکەشکراو تاوتوێی گیروگرفت و بەربەستەکان کرا کەوا ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی پرۆژەکان دەبێتەوە لە پارێزگاکەو دۆزینەوەی چارەسەر لەگەڵ وەزارەتەکان و حکومەتی فیدراڵی و بەڵێنیدا کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵ بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا بدەن.
لە کۆتاییدا لیژنەکە لەناو بینای پارێزگا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکردو باسی لە ھۆکاری سەردانەکە کردو بۆچوونی خۆشی سەبارەت دۆخی ئەو پرۆژانەی کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکەنی پارێزگاکەوە پێشکەشکراوە خستەڕوو، ھەروەھا شاندی لیژنەکە سوپاسی پارێزگارو ئەو کەسانەی کرد لەسەر کارەکانیانن کە وایکردووە دۆخی خزمەتگوزاریە پێشکەشکراوەکان بە ھاوڵاتیانی پارێزگاکە بەرەوپێش بچێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٧