لیژنەی ھەرێم و پاریزگاکانی پەرلەمان سەردانی پارێزگای بەسڕەی فەیحا دەکات
شاندێکی لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن کە پێکھاتبوو لە پەرلەمانتاران جەواد کازم یەساری جێگری یەکەم و کوردۆ عومەر جێگری دووھەم و پەرلەمانتار شیروان دوبەردانی و بەیاوەری کادرە کارگێڕییەکانی لیژنەکە لە سکرتێرو ڕاوێژکاری یاسایی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/٩ سەردانی پارێزگای بەسڕەی کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا لە گەڵ بەڕێز ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە لە ماڵەکەی خۆی دیدارێک ئەنجامدراو کاروبارەکانی پەیوەست بە کاری حکومەتی خۆجێی و ئەو لەمپەرانەی کە ڕووبەڕووی پارێزگا دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
له لای خۆیەوە پەرلەمانتار شیروان دوبەردانی ئاماژەی کرد بە پرۆژە جێبەجێکراوەکان و پرۆژە دواکەوتووەکان لە پارێزگاکە، ئەو پرۆژانەش کە بە پارەی یاسای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی ھەرێمەکان جێبەجێکراون، ھەروەھا جەختیکردەوە لە پەیوەندیکردن بە لیژنەکەوە سهبارهت بە خێرایی وەڵامدانەوەی نوسراوە فەرمییەکان و خێرایی جێبەجێکردنی، و داواکارییەکەی سەبارەت بەو کەلوپەلانەی ئەنجومەن کە لە ئەستۆی پارێزگادایە.
لەلای خۆشیەوە بەڕێز پارێزگار بەخێرھاتنی شاندی میوانی بۆ پارێزگای بەسڕەی فەیحا کرد، بۆ ئاگاداربوون لە ڕێڕەوی کارەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتیان، ئاشکراشیکرد کەوا پلانێکی ئامادەکراو جێبەجێدەکەن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری ژێرخانداو بەڵێنیشیدا کەوا بە متمانە بەخۆبوونەوە ھەنگاودەنێن لە ڕووبەڕووبونەوەی سەختیەکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوان و ڕۆڵەکانی بەسڕە، لە سەرەکیترین و گرنگترین خزمەتگوزاریەکان کە پێویستی پێیەتی وەک تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆو قیرتاوکردنی شەقامەکان و گەیاندنی کارەبا بۆ ھەموو ناوچە نیشتەجێبوونەکان و گووتی كه پارێزگای بەسڕە لەڕیزی پێشەوەیەو سەرمەشقە لە پئشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزاریانە لە چاو پارێزگاکانی تری وڵاتدا، ڕونیشیكردهوه کەوا زیاد لە ٦٠ ھەزار پارچە زەوی ھەموو خزمەتگوزاریەکانی ژێرخانی بۆ کراوە لە ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا پێش ئەوەی خانوویان تیادا دروست بکرێت وە ھەروەھا کوچەو کۆڵانەكانیشی قیرتاو کراون.
له کۆتایی سەردانەکەدا لیژنە بە یاوەری پارێزگار چەند قەزاو ناحیەیەکی بهسهركردهوه بۆ بینینی بەڕێوەچوونی کارەکان و ئەو پرۆژانەی کە جێبەجێکراون بۆ ڕۆڵەکانی پارێزگای بەسڕە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٠