لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی ناو بەرنامەی کارەکانی
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٩/١٩ لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست، لە بارەگای لیژنە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
لە میانەی دیدارەکەدا کەوا ڕاوێژکارانی لیژنەکە ئامادەیبوون، تاوتوێی بڕگەکانی ناو بەرنامەی کار کرا، كه گرنگترینی ئەو نوسراوانە بوون کە لەلایەن پەرلەمانتار زوھێر شەھیدەوە پێشکەشکرابوو، تیایدا سکاڵای ھەبوو لە سەر پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، بەھۆکاری وەڵامنەدانەوەی ئەو نوسراوانە، ھەروەھا داوا دەکات ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەری بگیرێتەبەر.
لە لایەکی ترەوە تاوتوێی ئەو پێداچوونەوەیە کرا کە لەلایەن ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەکەوە پێشکەش کراوه، سەبارەت بە ڕۆڵی چاودێری پارێزگارەکان لە بەدواداچوون و چاودێریکردنی کاری فەرمانگەکانی پارێزگاکان و کاری فەرمانگەکانی ئەندازیاری نیشتەجێ لە پڕۆژەکانداو چالاککردنی مەرج و ڕێساکان و پابەندکردنیان بەو ڕێسایانەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕێکەوتن كرا لەسەر میوانداریکردنی ھەریەک لە پارێزگاری نەجەفی پیرۆزو پارێزگاری بابل لە ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٩