لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای موسەننا بە سەردەکاتەوە

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٧ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد یەساری جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتاران کوردۆ عومەرو شێخ ئەحمەد صەلال بەدری، بەیاوەری ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەو سکرتێری لیژنەکە، سەردانی ھەندێ لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی کرد، کە لەلایەن دەستەی وەبەرھێنانی پارێزگای موسەنناوە جێبەجێ دەکرێت.
لیژنەکە سەرنج و تێبینیەکانی لەسەر پرۆژەکان خستەڕوو و داواشی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان کرد بە نووسین وەڵامی ئەو تێبینیانە بداتەوە.
پاشان لیژنەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بینای پارێزگا سازکردو تیایدا ھۆکارەکانی سەردانەکەو بۆچوونەکانی سەبارەت بە بارودۆخی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە خستەڕوو.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٨