لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان میوانداری یاریدەدەری پارێزگاری موسەننا دەکات

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٨/٢٢، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار شێخ جەواد یەساری جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای‌ موسه‌ننا پەرلەمانتار موحەمەد ڕەسول ڕومەیسی، میوانداری بەڕێز سامی ساحب یاریدەدەری پارێزگاری موسەنناو بەڕێوەبەری یاسایی کرد لەبارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لەمیانه‌ی میوانداریەکەدا کەوا ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەکە تیایدا ئامادەبوو، تاوتوێی ئەو دۆسێیانە کرا کە تایبەتن بە دابەشکردنی زەوی لە پارێزگاکەو ئەو ڕێکارانەی لە دابەشکردنەکەدا پشتی پێبەستراوە، جگە لە گفتوگۆکردن لە سەر چەند دۆسێیەکی تری پەیوەست بە ژێرخانی ئابوری لە پارێزگای موسەننا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٢