لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەسڕە دەکات
شاندێکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کوردۆ عومەر جێگری سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتار شیروان دوبەردانی و ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەکەو سکرتێری لیژنە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠ سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای بەسڕە کرد.
شاندی سەردانکەر تەماشای بەڕێوەچوونی کارەکانی نوسینگەكه کردو گوێی بۆ ئەو ڕوونکردنەوەیەش گرت کە لە لایەن بەڕێوەبەری نوسینگە بەڕێز موحەمەد کازم حەسەن و لێپرسراوی بەشەکان و فەرمانبەرانەوە خرایەڕوو، شاندەکە پشتیوانی و ئەگەری چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی کە ڕێگری لە کارەکانیان دەکەن دووپاتکردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا ھەریەک لە پەرلەمانتاران کوردۆ عومەرو شیروان دوبەردانی ووتەی خۆیان لە تۆماری سەردانیکەران تۆمارکردو پاشان فەرمانبەران ماڵئاواییان لە شاندی میوان کردو ھیواشیان خواست کەوا پەیوەندیی بەردەوام لە نێوانیاندا ھەبێت .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١١