لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە موسەننا دەکات

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/١٦ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد یەساری جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتاران کوردۆ عومەرو شێخ ئەحمەد صەلال بەدری، سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە پارێزگای موسەننا کرد، بە ئامادەبوونی دوو پەرلەمانتاری نوێنەری پارێزگاکە ھەریەک لە باسم خەزعەل خەشان و موحەمەد ڕەسوڵ ڕومەیسی و ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەو سکرتێری لیژنەکە.
لە میانه‌ی سەردانەکەدا لیژنه‌ کاری فەرمانبەرانی نوسینگە به‌سه‌رکرایه‌وه‌و ھەموو ئەو ھەوڵانەشی کە فەرمانبەرانی نوسینگە دەیدەن، لە پێشوازیكردنی‌ ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە بەرەو ڕوویاندەبێتەوە بەرزنرخاند، ھەروەھا جەختیش لە بەردەوامی پەیوەندی نێوان نوسینگەو ھاوڵاتیانی پارێزگاکە کرایه‌وه‌.
لە کۆتایی سەردانەکەدا شاندی سەردانیکەر سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی نوسینگەی کردو ھیوای خواست ھەمیشە سەرکەوتوو بن لە کارەکانیاندا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٦