لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان سەردانی نەخۆشخانەی ھاریسە لە پارێزگای بەسڕە دەكات
لە چوارچێوەی سەردانەکانی لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن بۆ پارێزگای بەسڕە، شاندی لیژنەکە ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٣/٨/١١ سەردانی نەخۆشخانەی ھاریسەی لە پارێزگاکە کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا لیژنه بە شێوەیەکی مەیدانی و لە نزیکەوە تەماشای بەڕێوەچوونی کارەکانی کرد، ھەروەھا ھەڵوەستە کردن بوو لە سەر ووردەکاریەکانی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە زیندووە گرنگەی ١٠٠ قەرەوێڵەییە.
شاندەکە گوێی بۆ بەرپرسی ڕاستەوخۆی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریە گرنگە بۆ ھاوڵاتیانی قەزای ھاریسە گرت، سەبارەت بە سوودەکانی پرۆژەکەو چۆنێتی جێبەجێکردنەکەی و فەراھەمکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی کارکردن بۆی.
لە کۆتایی سەردانەکەشدا شاندی لیژنەکە سوپاسی سەرجەم ئەو کەسانەی کرد، کە بە دڵسۆزییەوە کار بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دەکەن بە کاتێکی پێوانەیی، کەوا چاوەڕوان دەکرێت بەر لە کۆتاییھاتنی ئەمساڵ ٢٠٢٣ بکرێتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١١