لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان سەردانی خوێندنگەی ڕەوانی کوڕان لە قەزای ھاریسە سەر بە پارێزگای بەسڕە دەكات

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد یەساری جێگری سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتار شێروان دوبەردانی و ڕاوێژکاری یاسایی و سکرتێری لیژنەکە، سەردانی خوێندنگەی ڕەوانی کوڕان لە قەزای ھاریسە سەر بە پارێزگای بەسڕە کرد.
شاندی سەردانیکەر بە یاوەری ئەسعەد عیدانی پارێزگای بەسڕە، لە نزیکەوە بەڕێوەچوونی کارەکانی لە خوێندنگەکە بە سەرکردەوەو گوێبیستی ڕوونکردنەوەیەکی وورد بوو لە لایەن بەڕێز نەزیر عەبدولھادی شامی قایمقامی قەزای ھاریسەو ھەروەھا بەرپرسان و سەرپەرشتیارانی خوێندنگەکە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین ڕێگاکانی فێرکردن بۆ خوێندکارانی قەزای ھاریسەو ئەم خوێندنگەیەش یەکێکە لە خوێندنگە مۆدێرن و نموونەییەکان لە پارێزگای بەسڕە .
شاندی لیژنەکە ستایشی ئەو ھەوڵ و ماندووبوونە کەم وێنەیەی کرد بۆ دروستکردنی خوێندنگەیەکی لەو شێوەیە لە قەزایەک لە قەزاکانی پارێزگای بەسڕەو ھەروەھا سوپاسی قایمقام و بەرپرسانی قەزاکەو ستافی خوێندنگەکەشی کرد.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١١