لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان سەردانی بینای ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا دەکات

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٧ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد یەساری جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتاران کوردۆ عومەرو شێخ ئەحمەد صەلال بەدری، سەردانی بینای ئەنجومەنی پارێزگای موسەننای کرد، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەو سکرتێری لیژنەکە.
لە میانه‌ی سەردانەکەدا شاندەکە چاویکەوت بە بەڕێوەبەری بەشەکان و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی کاربەڕێکەری ئەنجومەنی پارێزگاو گوێی بۆ ڕوونکردنەوەیەک گرت سەبارەت بە پارەو کەلوپەلەکانی ئەنجومەنەکەو پێویستی پارێزگاری لێکردنی و دەستنەبردن بۆی، بەو پێیەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، بە تایبەتی لەدوای دەرچوونی یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاو قەزاکان ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨.
لە کۆتاییدا شاندی سەردانیکەر سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پارێزگای کردو ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامی لە کارەکانیان بۆ خواستن.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٨