لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسڕەو سیستەمی پاککردنەوەی ئاو دەکات
لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کوردۆ عومەر و یاوهری ههر یهك له پەرلەمانتار شێروان دوبەردانی و ڕاوێژکاری یاسایی و سکرتێری لیژنەکە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠ سەردانی وێستگەی پاکژکردنەوەی ئاوی کرد وەک گەورەترین پرۆژەکانی ئاو پاکژکردنەوە لەپارێزگای بەسڕە.
شاندی سەردانیکەر تەماشای بەڕێوەچوونی کارەکانی لە سیستەمەکەدا کردو گوێی بۆ ڕوونکردنەوەیەکی وورد گرت کە لەلایەن بەڕێوەبەرو لێپرسراوی بەشەکان و ئەندازیاری نیشتەجێی سیستەمەکە خرایەڕوو، ئەم سیستەمەش بە گەورەترین یەکەی شیرینکردنی ئاو لە پارێزگای بەسڕە دادەنرێت، تاوەکو ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ڕۆڵەکانی قەزای ئەبی خەصیب لە پارێزگای بەسڕە دابین بكات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١١