لیژنەی کشتۆکاڵی پەڕلەمان پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی شورای‌ ئێرانی دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەڕۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی ئێران دکتۆر محەمەد جەواد عەسکەری و شاندی‌ یاوەرەی‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان یارمەتیدەری وەزیری کشتوکاڵ دکتۆر عەبدولهادی موتلەق و ڕاوێژکاری وەزیری کشتوکاڵ دکتۆر موختەس ئابادی، بۆ تاوتوێی کەیسەکان و کاروباری‌ پەیوەندیدار بە بواری‌ کشتوکاڵەوە.
لە میانه‌ی چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی‌ زۆر لە کەیسەکانی‌ پەیوەندیدار بە بواری‌ کشتوکاڵ و ئاوه‌وه‌ هەیە لەوانەش پێویستی کەڵک وەرگرتن لە یاساکانی کشتوکاڵی کارپێکراو.
هەر لە دیداركه‌دا باس لە دۆسیەی ئاو و ڕووبارەکانی هه‌میشه‌یی و وه‌رزی‌ هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا، سەرەڕای کاریگەری ئاو بڕینەکان لە سەر ژینگەو کشتوکاڵی عێراق، جگە لە تاوتوێكردنی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و تا چەند کاریگەری گەورەی لە سەر فراوانبوونی دیاردەی بوون بە بیابان لە عێراقدا هەیە کە نزیکەی (٨٠) ملیۆن دوونم ساڵانە کشتوکاڵی دەچاند، ئەوەی کە کەمبووەتەوە تا (١٤) ملیۆن دۆنم.
لەلای خۆیەوە لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی داوای لە شاندە ئێرانیەکە کرد، هاوکاری و پترکردنی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو دەوڵەتەکاندا بۆ دابەشکردنی زیانەکەو دوورکەوتنەوە لە کاریگەریە خراپەکانی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو تاساویی گەرما.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣/٨/٢٠٢٣