لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان لە گەڵ تیمی دەستپێشخەریی نیشتمانیدا کۆدەبێتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی وزەو کەمکردنەوەی دەرچوونی گازەکان
پەڕڵەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمان، ڕۆژی سێشەممه، به سەرپەرشتیی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بهڕێز موحسن مەندەلاوی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ تیمی دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ پاڵپشتیی وزەو کەمکردنەوەی دەرچوونی گاز بهست.
لە میانهی میوانداریەکەدا کە لە هۆڵی دەستووری لە ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەتەکانی ( تەندرووستی، نەوت، کارەبا، ژینگە،سەرچاوەكانی ئاو) بەسترا، تاوتوێی پلانە بە جێهێنەریەکە بۆ خانوو ودرەخت ناشتن كرا، بۆ سنوورداركردنی دیاردەی بە بیابانبوون و پەنگخواردنەوەی گەرما.
بەڕێز سەرۆکی لیژنەکە لە کاتی کۆبوونەوەکەدا جەختیكردهوه لەسەر پاڵپشتیكردنی تیمی دەستپێشخەریی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارەکەیان و هەوڵەکانی لە دۆسیەی وزەو پاراستنی ژینگەدا لە پیسبوون بهرزنرخاند، ههروهها پێی داگرت لە سەر پێویستیی هەماهەنگیەکی باڵا لە نیَوان ئەنجومەنی نوێنەران و تیمەکەو حکومەتداو ئاماژیدا بە ههبوونی ڕاماڵینێکی ڕوونەداو لە پێش ئێستادا، ئەمەش بەبۆنەی فراوانکردنی شەقامەکانەوەیە.
لەلای خۆیانەوە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیان كردهوه لە سەر پاڵپشتیكردنی تەواویان بۆ تیمەکهو ئاماژەیاندا بە پێویستیی کارکردن بۆ سنووردانان بۆ بڵاوبوونەوەی پیسبوونی هەوا، و داوای پترکردنی هەوڵەکانیان كرد بۆ گەیشتن بە ژینگەیەکی تهندروست کە هەوای پیس تێدا نەبێت و پێیان لە سەر بەرزکردنەوەی دۆخی کەرتی وزە داگرت، بە تایبەتی کارەبا کە پەیوەندی بە ژیانی هاونیشتمانیەکانەوەیە، بە تایبەتی لە وەرزی هاوینداو ئاماژەیان بەوەدا کە دەستپێشخەرییەک هەیە بە بڕی (ترلیۆنێک) دیناری عێراقی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ پشتیوانی وزەی نوێکراوەو پێویستی ئاسانکردنی لەلایەن بانکەکانەوە.
ئامادهبوون ڕێککەوتن لە سەر پابەندکردنی پارێزگارەکان بە درەخت ڕواندن و دروستکردنی ناوچە سەوزەکان، جگە لە پێویستی ئاسانکردنی ڕێکارەکان و ڕێکخەریەکان ڵە پێناوی وەبەرهێنانەکان لە بواری وزەی خۆردا، سەرەڕای بڕیار لە سەردان بۆ بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی خانووی سەوز بۆ لابردنی گەرما.
هەڕوەها ڕێککەوتنکرا لە سەر بە کارهێنانی سەربانی خانووەکان بۆ وزەی خۆر، سەرەڕای ڕێکەوتن لە سەر گرێبەستی کۆمپانیای (نۆتڵ) بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک بە توانای (١٠٠٠) میگاوات، لەگەڵ پێویستی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودەکانی بانکی نێودەوڵەتی هەروەکو وڵاتەکانی دیکە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥/٨/ ٢٠٢٣