لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان سەردانی خانوی دیوانی پارێزگای موسه‌ننا دەکات بۆ ئاگاداربوونی لە دۆخی‌ کشتوکاڵی ناوچه‌كه‌

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو وزۆنگاوەکان، ڕۆژی چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکەو بەیاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان و شاندێک لە کادیری پێشکەوتووی هەردوو وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکان، سەردانی پارێزگای موسه‌ننا کرد، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی‌ کشتوکاڵی لە پارێزگاکەدا.
لیژنەکە چاوی بە مامۆستا ئەحمەد مه‌نفی جودەو کادیری پێشکەوتوو لەپارێزگاکەدا کەوت و هەموو بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەکانی پەیوەندیداربەکەرتی کشتوکاڵیەوە.
لە میانه‌ی سەردانەکەدا لیژنه‌ گوێبیستی‌ دەرکەوتووترین کێشەو کۆسپەکانی‌ كه‌ دووچاری‌ جووتیاران ده‌بێته‌وه‌ بوو، بە تایبەتی لە سایەی تەنگژەی ئاوکەمیدا و قورسیی بەجێهێنانی بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بریتیە لە پلانی کشتوکاڵی بۆ بەکارهێنەرانی میکانیزمی ئاودانی نوێ، هەروەها کەمی ژمارەیان و نەگونجاوی لە گەڵ قەبارەی ژمارەی پێویستدا، هەروەها پێویستیی پابەندبوون بە کاتەکانەوە لە ئامادەکردنی تۆوەکان و پێداویستیەكانی‌ کشتوکاڵی.
هه‌ر لە چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی‌ پێویستیی ئامادەکڕدنی میکانیزمە نوێیەکان بۆ ئاودانی نوێ كرا، سەرەڕای توێژینەوە لە کەمکڕدنەوەی ڕۆتینی بەڕێۆەبردن لە بابەتی گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵیەکاندا.
دواتر خوێندنەوە بۆ دروستکردنی وێستگەکانی شیرینکردنی ئاوی سوێر و ئاوی ئاوەڕۆکان كرا، بۆ دووبارە بە کارهێنانی بۆ ئاودان بە گوێرەی ڕێگا زانستیە نوێیەکان.
لە لای خۆیەوە لیژنەکە ڕوونیکردەوە كه‌ لە توانای قسەکردن لە گەڵ لایەنە کەرتیەکاندا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەو کۆسپانە، جگە لە توانای پەیداکڕدنی پاڵپشتی ڕاستەقینە بۆ جووتیارەکان بۆ ڕاپەڕینی کەرتی کشتوکاڵی و کردنی بە کۆڵەکەیەکی پاڵپشت بۆ ئابوریی نیشتمانی .
هه‌روه‌ها لیژنە ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ وەرگرتنی داواکاری فەرمانگەکان و پێشنیارەکانی چارەسەركردن و چاکسازیەکان، بۆ وتووێژکردن لە گەڵ لایەنە کەرتیەکانداو چارەسەرکردنیان و ئاسانکردنی ڕێکارەکانیان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/٨/٢٠٢٣