لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان تاوتوێی‌ یاسای کرێی زەویە کشتوکاڵیەکان دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمان بەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار زوزان عەلی ساڵح جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی هەندێک لە ئەندامەکانی لیژنه‌، ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست، بۆ تاۆتوێكردنی‌ پڕۆژەی‌ یاسای کرێی زەویە کشتوکاڵییه‌كان.
لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ هەموارکردنەکان کە پێشنیارکراون كراو تاوتوێی ئەگەری زیادكردنیان بۆ یاساکە كرا، ئاماژەش كرا کە هەندێک لە ڕاو سه‌رنجی گرنگ هەیەو پێویستە بخرێنە ناو یاساکەو هەندێکی تریش پێشتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌وه‌ بۆ بڕگه‌كانی‌ باساكه‌ زیادكراوه‌..
لیژنەکە جەختی لەوەکردەوە کە ڕێکارەکانی دانانی یاساکەو دەنگ لەسەردانی ده‌گرێته‌به‌ر، پاش پیشاندانی هەموارکردنەكانی‌ نوێ بە ئەندامەکانی دیکەی لیژنە لە کۆبوونەوەکەی داهاتوودا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/٩/٢٠٢٣