لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان تاوتوێی پڕۆژە یاسای بەڕێوەبردنی سەرچاوە میراتیەکان دەکات
لیژنەی کشتوکاڵ وئاو و زۆنگاوەکان ڕۆژی شەمە١٨/٣/٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان بەست، بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی کە خراونەتە سه‌ر خشتەی کارەکانی لیژنه.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەدا بەڕێوه‌چوو تاوتوێی پڕۆژە یاسای بەڕێوەبردنی سەرچاوە میراتیەکان كرا، بۆ ئەوەی بنێررێت بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەن، بۆ ئەوەی بخرێتەناو خشتەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەن بۆ دەنگ لەسەردانی ، سەرەڕای تاوتوێكردنی پێشنیاری هەموارکردنی یاسای ژمارە ٥٦ی ساڵی ٢٠٠٣ی یەکگرتووی گشتیی کۆمەڵەکانی جوتیارانی هاوکاریکردن، هه‌روه‌ها تەواوکردنی هەموارکردنی یەکەمی یاسای ڕێکخستنی بە کرێدانی زەویە کشتوکاڵیەکان و توانای مافی دەستکاریکردنی بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ئاژەڵیەکان و خۆ تەرخانکاره‌كان بۆ کشتوکاڵ ژمارە (٣٤)ی ساڵی ٢٠١٣.
هه‌روه‌ها لیژنە تاوتوێی یاسای بەکرێدانی زەوێە کشتوکاڵیەکانی كرد، سەرەڕای تاوتوێکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەی هەموارکردنی یاسای وەزارەتی کشتوکاڵ و تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای وەبەرهێنانی کشتوکاڵی.
دواتر لیژنە خوێندنەوەیه‌كی بۆ چالاکیەکانی (هەفتەی کشتوکاڵی) كرد، كه گه‌ڕانێكی مه‌یدانی بۆ پارێزگاكانی وڵاتی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دۆخی كشتوكاڵی و ئه‌و كێشه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌رده‌م كاری كشتكاران و جوتیاران و به‌دواداچوونی ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌ره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له كۆتاییدا لیژنەکەجەختیکردەوە لە سەر گرنگیپێدان بە هەموارکردنی گونجاو بۆ ئەو یاسایانەی كه پەیوەندیان هه‌یه بە کەرتی کشتوکاڵی، بۆ کەمکردنەوەی خاوی له كاره‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ئاستی پێشكه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له‌م بواره‌دا.
دواتر لیژنە بڕیاریدا پەڕلەمانتار ئیبتسام هیلالی وەکو نوێنەری لیژنە لە لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردن و پارێزگاریكردن له زۆنگاوه‌كان، کە موڵکی کەلەپووری جیهانیە (یۆنسکۆ).
هەروەها لیژنەکە بڕیاریدا میوانداری هەر یەکێک لە وەزیری نەوت و وەزیری بازرگانی بكات بۆ تاوتوێكردنی میکانیزمی پشتیوانیکڕدنی هەردوو وەزارەتی ناوبراو بۆ کەرتی کشتوکاڵی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩/ئازاری/٢٠٢٣