لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان تاوتوێی وادەی هەڵبژاردنە نوێیەکانی یەکیَتی گشتیی کۆمەڵەی جووتیاران دەکات
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زؤنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکانی ليذنة کۆبوونەوەیەکی بةست، ڕۆژی دووشەممە، بۆ تاوتوێكردنی بابەتەکان کە خراونەتە ناو خشتەی کارەکانیدا.
لە میانةی کۆبوونەوةكةدا كة لە بارەگای لیژنەدا بەسترا، تاوتوێى ئامادەکاریەكانى پێویست بؤ دانانی کاتێک بۆ بەستنی کۆنگرەی دارخورماو خورما كرا، سەرەڕای تاوتوێكردنی دۆخی یەکیَتی گشتی کۆمەڵەکانی جووتیاران و دانانی کاتێک بۆ هەڵبژاردنەكانى نوێى یەکیَتی.
لیژنەکە تاوتوێی ئامادەکردنی ۆرکشۆپێکى کرد کە مامۆستاکانی زانکۆ لە کۆڵیژەکانی ئەندازیاری و کۆڵیژەکانی کشتوکاڵی تێدا بةشدار دەبن، بۆ کەڵک وەرگرتن لە شارەزاییان لە بواری گەشەپێدانی ڕێگاکانی ئاودێریی نوێدا.
هةروةها لیژنەکە خوێندنەوەی بؤ یاسای هەموارکردنی کۆمەڵەکانی جوتیاری ژمارە (٥٦) لە ساڵی ٢٠٠٢ كرد، سەرەڕای خوێندنەوەى یاسای ڕێکخستنی سەربڕینی ئاژەڵەکانى ژمارە (٢٢) لە ساڵی١٩٧٣.
دواتر هةر لة کۆبوونەوەکەیدا، ليذنة بڕیاریدا نووسراوێکی فەرمی بۆ یەکیَتی کۆمەڵانی جووتیارەکان بنيَريَت سەبارەت بە ئامادەکردنی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەو چوار پارێزگایانەی کە ماون، بە مەرجێک كة وادەکەیان ئەو پەڕی یەک مانگ بێت و لە دوای ئەوە بە ماوەی پانزە ڕۆژ وادەی هەڵبژاردنە گشتیەکان دەبێت.
لة كؤتاييدا لیژنەکە برِياريدا میوانداری تایبەتمەندەکان لە وەزارەتەکانی (کشتوکاڵ و ژینگەو شارەوانیەکان) بكات بؤ تاوتويَكردنى بابةتةكانى پەیوەندیدار بە یاسای ڕێکخستنی سەربڕینی ئاژەڵەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤/٨/٢٠٢٣