لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان تاوتوێی دەرکەوتووترین ئاستەنگەکانی دۆسیەی ئاوکەمی لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکاندا دەکات
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمان پەڕلەمانتار فالح خهزعەلی، ڕۆژی دووشەممە، سەردانی بارەگای وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی کرد، بۆ بەشداریكردن لە کۆبوونەوەی هونەری و تایبەتمەندیی لیژنەی فهرمانی دیوانی ژمارە ٢٣٥٠٤، بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ئەندازیار عەونی زیاب عەبدوڵلە و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەڕێز بهخێرهاتنی لە ئامادەبووان کردو باسی لە گرنگترین پێشهات و ئاستەنگەکان کرد کە بەرەوڕووی کاری ناوخۆ و دەرەوەی وەزارەتەکە دەبنەوەو تیشكی خستهسهر ڕێکارەکانی وەزارەتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاوکەمی و داهاتە کەمەکانی و کاریگەریی کەشوهەوا لەسەر وڵات.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمانی پەڕلەمانتار فالح خهزعەلی جەختیكردهوه لەسەر پاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ کاری وەزارەتەکە لەهەموو ئاستەکاندا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان، بۆ پەیداکردنی ئاو بۆ هەمووان بە گوێرەی بینینێکی زانستی خوێندراو لە گەڵ هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی ڕێگا نوێیەکان لە کاری وەزارەتەکەدا بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانەکانی ئاو و مسوگەرکردنی باشترین بەکارهێنانی ز ڕوونیکردەوە کە پەیوەندی هەمیشەیی هەیە لەگەڵ وەزارەتەکەدا، بۆ تەواوکردنی پڕۆژە گرنگەکان و ستراتیژیەکانی و بەکارهێنانی ڕێگانوێیەکان لەم بوارە زیندووە گرنگەداو دەستخۆشی لە وەزیری بەڕێزو میلاکەکانی وەزارەت کرد کە لە هەموو پارێزگاکاندا کاری پیشەیی و بەردەوام دەکەن لە پێناوی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کەمیی داهاتە ئاوییەکان.
هەر لەم بارەیەوە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی بە بیابانبوون و پیسبوونی ژینگەیی و شوێنەواری گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لەسەر وڵات کرا، سەرەڕای باسکردنی دۆخی ئاوی لە هەردوو ڕووبارەکانی دیجلەو فوراتداو داهاتە ئاوییەکان لە وڵاتەکانی سەرچاوەوە و ڕێژەی باران و بەفربارین و ڕێژەی خەستیی خوێ لە دهریاچهی عهرەبدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/١/٢٠٢٤