لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان تاوتوێی بەڕێوەچوونی ڕێکارەکانی یاسادانان دەکات بۆ ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی به‌ دۆخی‌ کشتوکاڵەوە هەیە

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان بەست، بۆ تاوتوێكردنی‌ ئەو بابەتانەی‌ کە خراونەتە ناو خشتەی کارەکانیدا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنەدا بەسترا تاوتوێی‌ هەموارکردنی ئەو یاسایانە كرا کە ڕێگری لە پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵی دەکەن، جگە لە خوێندنەوەی ڕاپۆرتە وەرزیەکەی لیژنەو ده‌ستنیشانكردنی‌ واده‌ی‌ سەردانە ڕاستەوخۆکان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان، بۆ چاوپێکەوتن له‌ گه‌ڵ ستافی پێشکەوتووی‌ كارگێڕی‌ ئه‌و دوو وەزارەته‌، بۆ ئاگاداربوون لەو کێشانەی کە بەرەو ڕوویان دەبنەوەو دۆزینه‌وه‌ی‌ چارەسەری گونجاو بۆیان.
هەروەها لیژنەکە تاوتوێی دانانی کاتێک بۆ سەردانی پارێزگای دیوانیەو پارێزگای سەماوە کرد، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی‌ کشتوکاڵی و ئاودانكردنه‌وه‌ تیایاندا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/٧/٢٠٢٣