لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی میوانداری نوێنەرانی پەیمانگای ئەمەریکایی بۆ ئاشتی دەکات بۆ تاوتوێكردنی دۆخی کەرتەکانی کشتوکاڵی و ئاودێڕی لە عێراقدا
لیژنەی کشتوکال و ئاو و زۆنگاوه‌کان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار زۆزان عەلی ساڵح جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری نوێنەرانی پەیمانگای ئەمەریکایی بۆ ئاشتی کرد، بەڕێز جیمس مەکلاون سکلتۆن و بەڕێز زه‌مکان عەلی سەلیم، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی کەرتەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری لە عێراقدا.
لە میانه‌ی میوانداریەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەدا بەسترا، تاوتوێی کەرتەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری لەعێراقدا کرا، سەرەڕای تاوتوێكردنی تەنگژەی ئاو کە بەرەوڕووی وڵات دەبێتەوە.
پەڕلەمانتار زۆزان گرنگی هاوکاری هاوبەشیکردن لە نیَوان لیژنەو پەیمانگاکەدا ڕوونکردەوە بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزاییەکەی لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و سامانی ئاژەڵیداو جەختی لەوەکردەوە کە عێراق بەرەوڕووی تەنگژەیەکی ئاوی گه‌وره بووه‌ته‌وه‌و کاری کردووە لە سەر کەرتی کشتوکاڵی کە بووە بەهۆی کۆچکڕدن و دیاردەی دووبەرەکیی خێڵەکیەکان و ئاماژەیدا بە گرنگی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لەوەستان لە گەڵیدا، بۆ وەرگرتنی پشکە ئاویەکەی لە وڵاتەکانی دراوسێدا (تورکیا‌و ئێران)، هه‌روه‌ها ڕوونیکردەوە کە لایەنی ئێرانی هاوکارە لەگەڵ عێراقدا لە بەردانی پشکە ئاویەکەی لە ڕووباری کاروون، بەڵام لەوێداهاوکاری نەکردن هەیە لەلایەنی تورکیاوە بۆ بەردانی پشکە ئاویەکەو دواکەوتنی، کە ئەوەش پشکی گەورەترە بە ڕێژەی ٠٧٠/٠ لە ئاوی عێراق لە ڕووبارەکانی دیجلەو فوراتە.
پەڕلەمانتار زوزان پتر وتی كه کشتوکاڵ لە عێراقدا پاشەکشەیەکی گەورەی بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوە بووە بەهۆی پتربوونی ڕێژەی بە بیابانبوون کە گەیشتە ٠٧٠/٠ لە زەویە کشتوکاڵیەکانداو جەختی لەوەکردەوە کە پارێزگاکانی باشوور زیانی زیاتر پێگه‌یشتووه به‌هۆی تەنگژەی ئاوکەمیدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان كۆمه‌ڵه پسیارێكی خسته‌ڕوو كه بریتیه له ستراتیژیه‌تی دانراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، سه‌ره‌ڕای پسیاركردن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی حكومه‌تی فیدرالی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌یسی ئاو، هه‌روه‌ها پسیاركردن سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانی ئاوی و كشتوكاڵه‌وه، له‌گه‌ڵ پسیاری ڕادده‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنی كه‌می ئاو له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له بابه‌تی قه‌یرانی ئاودا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لیژنه دووپاتیكرده‌وه كه كار ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بۆ پالپشتیكردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سامانی ئاویدا و زیادكردنی شایسته داراییه‌كان بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥/٨/٢٠٢٣