لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی میوانداریی سەرۆکی یەکێتی‌ گشتی کۆمەڵانی جوتیارەکان دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری سەرۆکی یەکێتی‌ گشتی کۆمەڵانی جوتیاران بەڕێز عیماد کازم عەلوان بدێری و بەڕێزان ئەندامانی نووسینگەی جێبه‌جێكردن لە یەکێتیه‌كه‌دا كرد، بۆ تاوتوێكردنی‌ ئه‌و بابەتانەی کە خزمەتی ڕاستکردنەوەو بەرزکردنەوەی دۆخی‌ کاری یەکیَتیەکە دەکات.
لە میانی میوانداریەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەدا به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی‌ بەڕێخستنی هەڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ بۆ یەکێتی‌ کۆمەڵانی جووتیارەکان کرا، جگە لە تاوتوێكردنی‌ چەسپاندنی مووچەی فەرمانبەرەکانی یەکیَتیەکە، لە گەڵ تاوتوێکردنی‌ پڕۆژە یاسای بە کرێدانی زەویە کشتوکاڵیەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨/٧/٢٠٢٣