لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی سەردانی دیوانی پارێزگای دیوانیە دەکات بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کشتوکاڵی
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکەو و یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان و ژمارەیەک لە کادێرە پێشکەوتووەکان لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکان، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی پارێزگای دیوانیەی کرد، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کشتوکاڵی لە پارێزگاکەدا.
لیژنەکە چاوی بە پارێزگار ئەندازیار شەهد عەبدولڵاو کادێری پێشکەوتوو لە پارێزگاکەدا کەوت و هەموو بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بە کەرتی کشتوکاڵیەوە.
لە میانهی سەردانەکەدا لیژنه گوێبیستی دەرکەوتووترین کێشەو کۆسپەکانی بهردهم جووتیارەکان لە پارێزگاکەدابوو، لە ئامادەکردنی پێداویستیە کشتوکاڵیەکان و ئەوەی کە لیژنەکە دەتوانێت پێشکەشی بکات لە پێشنیارو چارەسەریەکان، ههروهها ئامادەکردنی پاڵپشتیی ڕاستەقینە بۆ جووتیارەکان، بۆ ڕاستکردنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و کردنی بە کۆڵەکەیەکی پاڵپشتی بۆ ئابووری نیشتمانی.
لەلای خۆیانەوە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی بهڕێز، باسێکی تێروتەسەلیان پێشکەش کرد لە سهر دۆخی کشتوکاڵی و ئاو کە دەناڵێنن بەدەستیەوە لە کێشەكانی بەڕێوەبردن و دارایی و یاساییەکان .
هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی پێویستی ئامادەکردنی ڕێگاکانی ئاودانی نوێ کرا، سەرەڕای باسکردن لە کەمکردنەوەی ڕۆتینی بەڕێوەبردن لە بابەتی گرێبەستی بۆ زەویە کشتوکاڵیەکان .
دواتر خوێندنەوە بۆ بابەتی دامەزراندنی وێستگەکانی چارەسەری ئاوەڕۆکان كرا، بۆ دووبارەکردنەوەی بەکارهێنانیان لە ئاوداندا، بەگوێرەی ڕێگا زانستیەكانی نوێ.
له كۆتاییدا لیژنەکە ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ وەرگرتنی داواکاری و پێشنیارو چارەسەری و چاکسازیەکانی فەرمانگەکان، بۆ قسەکردن لە گەڵ لایەنە کەرتیەکانداو چارەسەرکردنیان و ئاسانکردنی ڕێکارەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٨/٢٠٢٣