لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی تاوتوێی‌ بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ تۆو دەکات سەبارەت بە پێدانی تۆوی گەنم

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمانی کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکە بەست و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لیژنه‌، ڕۆژی شەممە، بۆ تاوتوێكردنی بابەتەکانی‌ ناو خشتەی کارەکانیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی‌ هەموارکردنەکانی ئەم دواییەی‌ یاسای بە کرێدانی زەویەکان و پێدانی مافی بە کارهێنانی لە لایەن ئەندازیارە کشتوکاڵیەکان وپزیشکەكانی‌ ئاژەڵ ژمارە ٢٤ لە ساڵی ٢٠١٣ و بەرزکردنەوەی بۆ پەسەندکردنی.
لیژنەکە خوێندنەوەی لە بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ تۆو لە بابەت پێدانی تۆوی گەنم لە وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٣ــ٢٠٢٤دا کردو جەختیان كرده‌وه‌ لە سەر پێویستی پترکردنی توانای هەڵگرتن لە کارگە حکومەتێەکاندا کردەوە، بۆ وەرگرتنی تۆو بەو جۆرەی قەدەغەی کارکردن بکات لە گەڵ کەرتی تایبەتدا، ئاماژەشیاندا بە ناردنی نووسراوێکی فەرمی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پاراستنی هەردوو کۆمپانیا عێراقیەكه‌ بۆ تۆو، له‌ ڕێگه‌ی‌ پێویستی بە کارهێنانی ڕێکخستنە یاساییەکان و پێدان و وەرگرتنی تۆو و فەرمانگەی پشکنین و پەسەندکردنی تۆو ئاراستە بکرێت به‌ پابەندبوون بە یاسای تۆوی‌ ژمارە (٥٠) ساڵی٢٠١٢ لە میانی پێدانی ناسنامەی پشکنینی کێڵگەیی بە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی تۆو، ئەوەی کە گرێبەستی کشتوکاڵی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی تۆو لە گەڵ لایەنەکاندا کە گرێبەستیان لەگەڵداکردووە.
هەروەها لیژنەکە ڕایسپارد بە دانانی وادەیەک بۆ میوانداریكردنی هه‌ریه‌ك له‌ وەزیرەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و دارایی، بۆ تاوتوێكردنی پلانی وەرزی کشتوکاڵی ساڵانی‌ (٢٠٢٣ــ٢٠٢٤) و پێبەخشینە داراییەکانی جووتیارەکان لە بڕە پارەی‌ قەرەبووی تێپەربوونی بە کەڵکی و لافاوەکان، بە مەرجێک کە وادەکەی مانگێک بێت لە ئەو پەڕەکەیداو، لە دوای ئەوە بە پانزە ڕۆژ وادەی هەڵبژاردنە گشتیەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣٠/٩/٢٠٢٣