لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی بەشی کارو ڕاهێنانی پیشەیی دەکات
لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی بەڕێز حوسێن عەرەب، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە، سەردانی وەزارەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد .
لیژنەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەڕێز عەباس عامری و بەڕێوەبەرانی بەشەکان کۆبووەوەو گفتوگۆیان لەسەر میکانیزمی کارکردن لەگەڵ یاساکە کرد، بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە بچووکەکان دوای ئەوەی دوایین هەموارکردن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە ماوەی خولی یەکەمی یاساداناندا دەنگی لەسەر درا، هەروەها ئامەدەکردنی سوودمەندانی یاساکەو ئەو تەرخانکردنە داراییانەی کە لە ڕێگەیەوە قەرز دەدرێت بە بێکاران بۆ دامەزراندنی پرۆژە بچووکەکانیان .
هەروەها لیژنەکه پێداچوونەوەی به ژمارەی ڕاهێنەران کرد له هەموو پارێزگاکان و باس له تێڕوانین و پلانی داهاتوو کرا، که دەبێته هۆی سەرکەوتوویی کارەکانی بەشەکە و چارە سەرکردنی دیارترین ئەو کۆسپانەی ڕووبه ڕوویان دەبێتەوه له پێناو دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری به هاوڵاتیان له ڕێگەی ڕاهێنان و چاککردنەوه بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و دابینکردنی ژیانێکی شیاو بۆ خۆیان و کەسوکاریان .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥ / ٧ / ٢٠٢٣